لەناو بازاڕی سۆران کەسێکی بیانی بە بڕێک دۆلاری ساختەوە دەستگیرکرا

پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە لەناو بازاڕی شارەکە سەرقاڵی ساغکردنەوەی بڕێک دۆلاری ئەمریکی بووە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆراندا هاتووە، مەفرەزەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان نووسینگەی سۆران لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکی خۆیان لە بازاڕی شاری سۆران هاوڵاتییەکی بیانی خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیان لەکاتی ساغکردنەوەی پارەی جۆری دۆلاری ساختە کە بڕەکەی 700 دۆلاری ئەمریکی بووە لە جۆری 100 دۆلاری بوو دەستگیرکرد.

ئاشکراشیکرد، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران دەست بەسەر بڕی پارە ساختەکەدا گیرا و تۆمەتباری ناوبراو لەسەر فەرمانی دادوەر پێی ماددەی 281 لە یاسای سزادان راگیراوە.

بابەتی پێشتر

حکومەتی هەرێم: ملیارێک و 512 ملیۆن دینار بۆ کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە تەرخانکراوە

بابەتی دواتر

گەنجێک لەلایەن برای هاوژینەکەیەوە کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share