پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو
بە بەڵگە وەڵامی وەزیری پەروەردە دەدەمەوە ‏لەبارەی گۆڕینی وانەی پەروەردەی ئیسلامی

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە پەرلەمان، وەڵامی وەزیری پەروەردە دەداتەوە كە وتبووی “ناوی پەروەردەی ئیسلامی نەگۆڕاوە و هەر كەسێك بەڵگەی هەیە با بڵاویبكاتەوە”، پەرلەمانتارەكە دەڵێت، “چەندین بەڵگەم هەیە و دەیانبەمە دادگا”.

هەلز بۆتانی ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان، لە گفتوگۆیەكی تۆڕی میدیایی ئێستا-دا، وردەكاریی بابەتەكەی خستەڕوو و وەك خۆی دەڵێت، چەندین بەڵگەی هەیە كە پێشتر وەزیری پەروەردە جەختیكردووەتەوە لەوەی وانەی پەروەردەی ئیسلامی لە پرۆگرامی خوێندندا ناگۆڕدرێت، بەڵام كاتێك پڕۆژەیاساكەی پەروەردە گەیشتووەتە پەرلەمان، ناوی وانەی پەروەردەی ئیسلامی گۆڕدراوە بۆ پەروەردەی ئایینی.

ئەو پەرلەمانتارە ڕایگەیاند، بە نووسراو داوای لە وەزارەتی پەروەردە كردووە ڕوونكردنەوە بدات لەبارەی هەوڵی گۆڕینی ناوی پەروەردەی ئیسلامی بۆ پەروەردەی ئایینی یاخود ئایینسازی، لە وەڵامدا وەزیری پەروەردە بە نووسراوی فەرمی وەڵامی داوەتەوە كە نەخێر ناوی ئەو وانەیە “نەگۆڕدراوە و ناگۆڕدرێت”.

وەك هەلز بۆتانی دەڵێت، لە بڕگەی یەكەمی ماددەی 28ی پڕۆژەیاسای پەروەردەدا، ناوی پەروەردەی ئیسلامی گۆڕدراوە بە پەروەردەی ئایینی، هەروەها لە هەردوو ماددەی چواردەیەم و بیستەمی پڕۆژەیاساكەدا ناوی وانەكە بە هەمان شێواز گۆڕدراوە.

پەرلەمانتارەكەی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی جەختیكردەوە كە بەڵگەی لەبەردەستدایە و پێشتر بۆ ڕای گشتیی ئاشكرایكردوون، بەڵام تەنانەت ئامادەیە لە بەردەم دادگادا ڕاستیی بەڵگەكان بسەلمێنێت.

پێشتر وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕوونکردنەوەی لەبارەی دەنگۆی گۆڕینی ناوی وانەی پەروەردەی ئیسلامیی لە قۆناغەکانی خوێندن دابوو، ڕایگەیاندبوو، “هیچ واژوو یان ئاماژە یان دەنگێکی من لەو بارەیەوە نییە، هەر کەسێک بەڵگەی هەیە با بڵاویبکاتەوە”.

بابەتی پێشتر

دەرچووانی دوو بەشی زانكۆكان لە ڕسوماتی پشتگیریی دەرچوون دەبەخشرێن

بابەتی دواتر

"هەرگیز لەبیری ناكەین".. ئێران یادی ڕووداوێكی پەیوەست بە سەدام حسێن دەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دووپشك منداڵێكی كوشت

لە ناحیەی سەنگاوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ منداڵێك بەهۆی پێوەدانی دووپشكەوە گیانیلەدەستدا. تەندروستیی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە،…
Total
0
Share