راپۆرتێک: عێراق گەورەترین هاوردەکاری گازی فرمێسکڕێژی کۆریای باشوورە

لە ریزبەندی وڵاتانی هاوردەکاری بۆمبی گازی فرمێسکڕێژ عێراق لە ریزەکانی پێشەوەدایە و لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی رابردوودا 1.2 ملیۆن بۆمبی لە کۆریای باشوورەوە هاوردەکردووە.

ئاژانسی هەواڵی یونهابی کۆریای باشوور بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی 2019 دا لە 25 وڵاتی جیهانەوە 4.7 ملیۆن بۆمبی گازی فرمێسکڕێژ لە کۆریای باشوورەوە هاوردەکراون.

ئاشکراشیکرد، ساڵی رابردوو هەتا نیوەی یەکەمی ئەمساڵ عێراق 732 هەزار بۆمبی گازی فرمێسکڕێژی هاوردەکردووە و لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ 478 بۆمبی زیادەی داواکردووە، بەمەش بووەتە گەورەترین هاوردەکاری ئەم جۆرە بۆمبە و بە گشتی 25%ی گازی فرمێسکڕێژی کۆریای باشوور رەوانەی عێراق دەکرێت و لەدوای ئەویش وڵاتانی ئیندۆنیزیا و فلیپین و مالاوی پلەکانی دووەم تا چوارەمیان گرتووە.

بابەتی پێشتر

راوێژکاری سودانی: لە چەند رۆژی داهاتوودا مۆڵەتی وەبەرهێنان دەدرێت بە پڕۆژەی میترۆی بەغداد

بابەتی دواتر

ئالان دیلۆن ئەستێرەی دیاری فیلمسازیی فەرەنسی لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەینەوا.. 25 تیرۆریست دەستگیركران

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاشكرایكرد، مەفرەزەكانیان 25 تیرۆریستیان لە نەینەوا دەستگیركردووە. ڕاگەیەندراوێكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق كە وێنەیەكی…
Total
0
Share