لە هەرێم پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی دەستپێدەكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیارێكی بانكی ناوەندیی عێراق دەبێت هاوشێوەی فڕۆكەخانەكانی عێراق لە هەرێمی كوردستان دۆلار بە نرخی رەسمی بە گەشتیاران بدرێت، بەڵام ئەوەش پێویستی بە چەند رێكارێك هەیە.

دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر داواكرا هاوشێوەی فڕۆكەخانەكانی عێراق 100 دۆلار بە نرخی 132 هەزار دینار لە فڕۆكەخانەكانی هەرێم بە گەشتیاران بدرێت و بانكی ناوەندیی عێراق رەزامەندیدا.

وتیشی، “هەر گەشتیارێك كە خوازیاربێت سوودمەندبێت لە وەرگرتنی بڕی 3 هەزار دۆلار بە نرخی رەسمی دەبێت بەڵگەنامەكان پێشكەشبكات و كاتێك گەشتەكەی دەكات لە فڕۆكەخانەكان دۆلاری بە نرخی رەسمیی بانكی ناوەندیی عێراق پێدەدرێت، بەڵام بۆ جێبەجێكردنی ئەو رێكارەش لە هەرێم پێویستی بە كات هەیە تاوەكو هاوشێوەی فڕۆكەخانەكانی عێراق ئەو بڕیارە لە هەرێمی كوردستان جێبەجێبكرێت”.

بابەتی پێشتر

نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

تەندروستیی عێراق: ھیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون تۆمارنەكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێک لە وەزارەتی شارەوانی: دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی گرێبەست و مامۆستایانی وانەبێژ دەگرێتەوە

چواس عەبدولهادی، بەڕێوەبەری گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانکردنەوە لە وەزارەتی شارەوانیی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەراندا…
Total
0
Share