سێ رۆژە ئاگرێک لە شاری ئیزمیری تورکیا کەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵنەکراوە

لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە ئاگرێکی بەهێز لە دارستانەکای شاری ئیزمیری تورکیا کەوتووەتەوە و تا ئێستا نەتوانراوە کۆنتڕڵبکرێت.

میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ئاگرەکە هێشتا مەترسییە بۆسەر دانیشتووانی شارەکە، دوکەڵی ئاگرەکە بە شێوەیەکە بە تەواوی ئاسمانی شارەکەی داپۆشیوە.

شەوی رابردوو پێنج ناوچەی شارەکە لە دانیشتووانەکەی چۆڵکران، بەڵام بەهۆی هەڵکردنی بایەکی بەهێز کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە بۆ ماوەیەک راگیرا و لە بەیانی ئەمڕۆوە دووبارە دەستیان بە کارکردن کردەوە.

بەهۆی ئاگرەکەوە تا ئێستا 16 بینا سووتاون و 78 کەس برینداربوون.

لە سەرەتای هاتنی وەرزی هاوینی ئەمساڵ ئەمە گەورەترین رووداوی ئاگرکەوتنەوەیە لە ناوچەکە روویدابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆسیەی خاشقچی… پەیامنێرانی بێسنوور ڕەخنە لە زاڵبوونی سیاسی بەسەر دادگای تورکیا دەگرێت

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور سەرکۆنەی زاڵبوون و کاریگەریی سیاسی بەسەر سیستمی دادوەریی تورکیادا دەگرێت، ئەمە لەکاتێکدایە  دانیشتنێکی نوێی دادگای…
Total
0
Share