هاتوچۆی راپەڕین: بەشێکی رێگایەکی سەرەکی دادەخرێت

بەشێک لە رێگای سەرەکیی (ژاراوە-قەڵادزێ) لە قەزای پشدەر ئاڕاستەی (چوون)، بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەین، سبەی یەکشەممە بەهۆی ئەنجامدانی کاری هێڵکاری لەلایەن بەشی ئەندازەی هاتوچۆی راپەڕینەوە بەشێک لە رێگای سەرەکیی (ژاراوە-قەڵادزێ) لە قەزای پشدەر ئاڕاستەی (چوون) دادەخرێت و رێگاکە بۆ ماوەیەکی کاتی دەبێت بە یەک ئاڕاستە.

باس لەوەش دەکات، “داوا لە شۆفێران دەکەین هاوکاری تیمەکانمان بن و بە وریایی و بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن و پابەندی رێنماییەکان بن”.

 

بابەتی پێشتر

لەیلا عومەر: بەشێك لە داهاتی تۆماری خانووی زیادەڕەو بۆ گەڕەكەكان خەرجدەكرێتەوە

بابەتی دواتر

هەڵمەتی پاككردنەوەی ناو شاری كەركوك دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share