ئەنجومەنی وەزیران لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغداد کۆدەبێتەوە

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و گفتوگۆی چەند پرسێک بکات.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان کۆبوونەوەکە لەسەر یەکخستنەوەی دارایی و ژمێریاریی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی دەبێت و تاوتوێی کۆتا سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغداد دەکرێت.

بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەتدەبێت بە پرسی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆران و گفتوگۆکردنی کارەکانی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و فیدڕاڵ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیپۆرتی كۆچبەران ناڕەزایەتی لێدەكەوێتەوە.. پەرلەمانتارێك: ترس هەیە بەردەوامی پێبدرێت

لە نامەیەكدا كە ئاراستەی باڵیۆزخانەی بەریتانیای كردووە پەرلەمانتارێكی كورد داوادەكات شانشینی یەكگرتوو لە ناردنەوەی كۆچبەران پاشگەزببێتەوە و ترسی…
Total
0
Share