جارێكی دیكە تیمی چاودێریی دارایی عێراق سەردانی هەرێم دەكات

دیوانی چاودێریی دارایی عێراق لیژنەیەكی 15 كەسی بۆ وردبینی لە داهات و خەرجیی هەرێم پێكدەهێنێت و داوای رەزامەندیی سەرۆك وەزیران بۆ رەوانەكردنیان دەكات.

بەپێی نووسراوێك كە بە واژووی عامر سوبحی خەڵەف، سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بە ژمارە (21900) لە رۆژی پێنجشەممە 15ی ئاب دەرچووە و ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كراوە، تیایدا داوای ناردن (ئیفاد)ی لیژنەیەكی 15 كەسی دەكات بۆ هەرێمی كوردستان بەمەبەستی وردبینیکردن لە لیستی مووچە و خەرجی و داهاتەکانی هەرێم بەپێی یاسای بودجەی گشتیی عێراق.

لیژنەكە رۆژێك پێشتر بۆ هەمان مەبەست و بە فەرمانی دیوانی چاودێریی دارایی پێكهێنراوە.

سەرلەنوێ وردبینیكردن لە داهات و خەرجییەكانی هەرێم لەكاتێكدایە بەپێی وتەی پەرلەمانتارانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران چاوەڕوان دەكرا رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغدادەوە رەوانە بكرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ 16 رۆژی مانگی ئاب تێدەپەڕێت و هێشتا مووچەخۆران مووچەی مانگی رابردوویان وەرنەگرتووە.

بابەتی پێشتر

هۆكاری دواكەوتنی چاككردنی دەروازەی رۆژهەڵاتی سلێمانی ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

تازەلاوێك لە رووباری خابوور خنكا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باوكێك كوڕەكەی خۆی كوشت

لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ باوكێك كوڕەكەی خۆی كوشت و بەپێی زانیارییەكان ڕووداوەكە پەیوەندی بە كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە هەبووە. پەیامنێری…
Total
0
Share