میکانیزمێک کە جەستە هاندەدات بۆ وەرزشکردن دۆزرایەوە

تیمێكی زانایان بوونی “میكانیزمێكی دیاریكراو”یان لە جەستەماندا ئاشكراكرد كە خواستی ئەنجامدانی راهێنانی زۆرترمان تیادا زیاددەكات.

كۆمەڵێك زانیاری، كە لە مشك و مرۆڤەوە وەرگیراون، دەریدەخەن كاتێك ماسولكەكان بەشێوەیەكی بەردەوام و توند گرژ دەبن، میكانیزمێكی دیاریكراو كاردەكات لەسەر هاندانی دەردانی پرۆتینێك كە بە (IL-15) ناودەبرێت و، بە كاریگەرییە راستەوخۆكەی لەسەر ئەو بەشەی مێشك كە جوڵە رێكدەخات جیادەكرێتەوە.

بەرزبوونەوەی ئەم پرۆتینە لە خوێندا دەبێتەهۆی ناردنی ئاماژە بۆ مێشك بۆ زیادكردنی چالاكی و جوڵە، ئەمەش وای لەو مشكانە كردووە كە تاقیكردنەوەیان لەسەر كراوە زیاتر چالاكیی خۆكردانە ئەنجامبدەن.

تیمەكە بەهەمان شێوە بەرزی ئاستی IL-15ی لە خوێنی مرۆڤیشدا پاش راهێنان و وەرزشكردن ئاشكراكرد، بەڵام ئەو نەخۆشانەی بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن و، راهێنانیان كردووە، بڕێكی كەمتری ئەم پرۆتینەیان تیادەركەوتووە، ئەمەش نیشانەیە بۆ كەمی هاندەری بەردەوامیدان بە جوڵە تیایاندا.

زانایان لە ئەنجامی ئەم توێژینەوەیەیاندا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە دەكرێت پەرە بە جۆرە دەرمانێك بدرێت بۆ ئەو كەسانەی “بەشێوەیەكی تایبەت” پێویستیان بە وەرزش كردن هەیە، بەڵام دوودڵن لە ئەنجامدانی.

لە هەنگاوی دووەمیشیدا ئاشكرایانكرد كە IL-15 “نیشانەیەكی ناو خوێنە سەبارەت بە خواستی ئەنجامدانی وەرزش”.

گوادالوپی سابیۆ، توێژەر لە سەنتەری توێژینەوەی نیشتمانیی ئیسپانیا دەڵێت، رێڕەوێکی ماسولکەیی و مێشکمان دۆزیوەتەوە کە هاندان بۆ راهێنانی زیاتر کۆنتڕۆڵ دەکات کاتێک وەرزش دەکەین، كە یەکێکە لەو هۆکارانەی پاڵنەرە بۆ بەردەوامیدان بە وەرزشکردن.

بابەتی پێشتر

هەڵوێستی سودانی لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی تەمموز ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.1 تایوانی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share