لەماوەی 10 رۆژی رابردوودا 900 هەزار زیارەتکار هاتوونەتە خاکی عێراقەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، بە گوێرەی لیژنەی باڵای ئەمنیی عێراق، لەماوەی 10 رۆژدا 900 هەزار زیارەتکار لەرێگەی دەروازە وشکانی و ئاسمانییەکانەوە هاتوونەتە عێراق.

عەمید میقداد میری، وتەبێژی لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق لە رۆژی 5ی ئابەوە تاوەکو ئەمڕۆ پێشوازی لە 900 هەزار زیارەتکار کردووە تاوەکو رۆژی 14ی ئەم مانگە.

ناوبراو باسی لەوەشکردووە، پێیان وایە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئامارەکان بەرزدەبێتەوە بۆ ملیۆنان کەس.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆچی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە کارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا نییە؟

سبەی دووشەممە، ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کۆدەبێتەوە و پرسى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار لە کارنامەکەدا نییە. دوێنێ، فەرمانگەى کاروبارى ئەنجومەنى نوێنەران،…
Total
0
Share