پاش تێپەڕبوونی 11 ساڵ.. چی بەسەر قەڵەوترین پیاوی جیهاندا هات؟

چیرۆكێكی سەرنجڕاكێش رووناكی دەخاتەسەر چۆنیەتیی سەركەوتنی گۆڕینی كەسێك كە بە دەست قەڵەوییەكی زۆرەوە دەیناڵاند و نازناوی “قورسترین پیاوی جیهانی” پێدرابوو، بۆ كەسێكی ئاسایی.

(خالید بن موحسین شاعری) كە لە ساڵی 2013دا چیرۆكەكەی بووە بابەتی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ئەوكات كێشی 610 كیلۆگرام بوو، بەر لەوەی عەبدوڵا بن عەبدولعەزیزی پادشای ئەوكاتی سعودیە دەستێوەردان بكات و لەو دۆخە رزگاری بكات.

هاوڵاتییە سعودیەكە لە جازان-ی باشوورەوە بۆ ریاز لەرێی بەرزكەرەوە (رافیعە) و سیسەمێكی تایبەت دروستكراوەوە گوازرایەوە و، لەوێ 542 كیلۆگرامی لەشی دابەزاند، وەك ئەوەی (سی ئێن بی سی) بڵاویكردووەتەوە.

ساڵی 2013، شاعری بۆ ماوەی سێ ساڵ بوو لە جێگادا كەوتبوو، تەندروستی خراپ بوو بە ئاستێك، پشتی بە خێزان و هاوڕێكانی دەبەست بۆ ئەنجامدانی پێداویستییە سەرەكییەكانی.

لە شاری پزیشكیی شا فەهد لە ریاز، وەزارەتی تەندروستی تیمێكی پزیشكی لە 30 كەسی تایبەتمەند پێكهێنا بۆ دانانی پلانی چارەسەر و دیاریكردنی پێداویستییە سەرەكییەكان بۆ ئەو جۆرە دۆخانە.

لەژێر چاودێریی تیمێكی تایبەتمەند، سیستمێكی توندوتۆڵی چارەسەر دیاریكرا، كە خۆی دەبینییەوە لە چارەسەری نەشتەرگەری، دەرمان و چارەسەری سروشتیی چڕوپڕ كە وایلێكرد بتوانێت سەرلەنوێ بكەوێتەوە جوڵە، كە بۆ ماوەیەكی درێژ بوو لەدەستیدابوو.

چارەسەرییەكەی نەشتەرگەری گەدە، هەروەها سیستمێكی خۆراكیی تایبەتمەند و راهێنانی لەخۆدەگرت و بەهۆیەوە شاعری نزیكەی نیوەی كێشی لە ماوەی تەنها شەش مانگی یەكەمدا لەدەستدا.

تا ساڵی 2023 شاعری 542 كیلۆگرام كێشی دابەزاند و بەوەش كێشی لە 610 كیلۆگرامەوە كەمبووەوە بۆ تەنها 63.5 كیلۆگرام.

لەئێستاشدا لە دەوروبەری هەمان كێشدا ماوەتەوە و بە “پیاوی بە خەندە” ناودەبرێت، ئەو نازناوەی لەلایەن تیمە پزیشكییەكەیەوە پێیدراوە لەپای ئەو كاروانە سەرنجڕاكێشەیەوە.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی کۆریای باشوور: یەکخستنەوەی هەردوو کۆریا ئەرکێکی مێژووییە کە دەبێت جێبەجێبکرێت

بابەتی دواتر

لەبارەی نوێترین پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە سەرۆکی ئەمریکا و جێگرەکەی ئاگادارکرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share