سەرۆکی کۆریای باشوور: یەکخستنەوەی هەردوو کۆریا ئەرکێکی مێژووییە کە دەبێت جێبەجێبکرێت

سەرۆکی کۆریای باشوور سەبارەت بە یەکخستنەوەی هەردوو وڵاتی کۆریا داوای پێکهێنانی گروپێکی کاری کرد کە گفتوگۆ بکەن لەو بارەیەوە و دەڵێت، ”ئەرکێکی مێژووییە کە دەبێت جێبەجێبکرێت”.

یۆن سیۆک یول، سەرۆکی کۆریای باشوور لە وتارێکیدا بەبۆنەی رۆژی رزگاری وڵاتەکەی ئاماژەی بەوە کرد، ”ئەرکێکی مێژوویی لەبەردەمماندایە کە بەدڵنیاییەوە دەبێت جێبەجێبکرێت، ئەویش یەکخستنەوەی هەردوو کۆریایە، تەنها کاتێکیش ئەوە بەدەستدێت کە دەوڵەتێکی یەکگرتوو، ئازاد، دیموکراسی و راستەقینە کە خاوەندارێتی خەڵک لە سەرانسەری نیمچە دورگەی کۆریادا بکات دابمەزرێنین”.

لە درێژەی وتارەکەیدا ئەوەی خستەڕوو، ”پێشنیازدەکەم کە دەسەڵاتدارانی هەردوو کۆریا گروپێکی کار  لەنێوان هەردوو کۆریادا دابمەزرێنن کە بتوانێت چارەسەری هەموو بابەتێک بکات، لە کەمکردنەوەی گرژییەکانەوە تاوەکو هاوکاری ئابوری، وەڵامدانەوەی کارەساتەکان و گۆڕانی کەشوهەوا”.

داواشی لە کۆریای باکوور کرد وەڵامی ئەو پێشنیازە بداتەوە و جەختیلەوە کردەوە، ”گفتوگۆ و هاوکاری دەتوانێت پێشکەوتنی بنەڕەتی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا بەدەستبهێنێت”.

بابەتی پێشتر

مەترسییەکانی زۆرخواردنی پەنیر بزانە

بابەتی دواتر

پاش تێپەڕبوونی 11 ساڵ.. چی بەسەر قەڵەوترین پیاوی جیهاندا هات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share