قائیمقامی چەمچەماڵ: جووتیاران زەوییەکانیان بە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە بەخشیوە

قائیمقامی چەمچەماڵ، رایدەگەیەنێت، “سەرجەم جووتیاران زەوییەکانیان بە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە بەخشیوە”.

رەمک رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە بەردەوامە و هەنگاو بە هەنگاو گرفتەکان چارەسەرکراون.

باسی لەوەش کرد، هەموو ئەو جووتیارانەی دەکەونە سنووری گۆپتەپە، ئاغجەلەر، قشڵاغ و تەکییە، سەرجەمیان زەوییەکانیان بەخشیوە بە پرۆژەکە و رێکارە ئیدارییەکان جێبەجێدەکرێن.

بەپێی وتەی قائیمقامی چەمچەماڵ، سەرچاوەی ئاوی پرۆژەکە پاککراوەتەوە و لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە پارەی تەرخانکراو بۆ پرۆژەکە زیادکراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی بۆ هاوڵاتییان: بێجگە لە ژمارە تەلەفۆنی 122 دەتوانن بە دوو ژمارە مۆبایلی دیکەش پەیوەندیمان پێوە بکەن

سەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستیی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، دەتوانن بە دوو ژمارەی مۆبایلی دیکە بێجگە لە ژمارە…
Total
0
Share