شارەوانیی سلێمانی پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازی ئاگاداردەکاتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی داوا لەو پیشەوەرانەی ناوچەی پیشەسازیی دوو دەکات کە گرێبەستەکانیان تەواوبووە، گرێبەستەکانیان نوێ بکەنەوە و سوودمەند بن لە دەرفەتی لێخۆشبوون.

لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانیدا هاتووە، ئاگاداری پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازی سلێمانی- دوو و پیشەوەرانی ئیڤاکان دەکات کە گرێبەستیان تەواوبووە، لە ئێستادا دەرفەتی لێخۆشبوون بە رێژەی 20% بەردەوامیی هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەست و پاکتاوکردنی قەرزەکانیان.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا داوایکردووە، پیشەوەران سەردانی هۆبەی بەکرێدان بکەن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەست و پاکتاوکردنی قەرزەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریندارێکی دیکەی ڕووداوەکەی ئەم بەیانییە سەر ڕێگەی کەلار-دەربەندیخان گیانیلەدەستدا

هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بریندارێکی دیکەی ڕووداوەکەی ئەم بەیانییە، بەهۆی سەختیی برینەکەی گـ.ـیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، یەکێکی دیکە…
Total
0
Share