خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای لێبوردنی گشتی دەكرێت

سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای لێبوردنی گشتی دەكات.

بڕیارە رۆژی یەكشەممە 18ی ئاب ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێكی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات.

بەپێی بەرنامەی كار، دانیشتنەكە چوار بڕگە لەخۆدەگرێت كە دیارترینیان خوێندنەوەی دووەمە بۆ پرۆژە یاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتیی ژمارە (27)ی ساڵی 2016.

هەروەك بڕگەیەكی دیكە خوێندنەوەی دووەمە بۆ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای پارێزەری ژمارە (173)ی ساڵی 1965.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان: نرخی PS5 نزیکەی 40 دۆلار بەرزبووەتەوە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان ئاشکرایدەکات، بەهۆی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، نرخی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، بەتایبەتیش PS5 بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە. حاجی هێمن…
Total
0
Share