دەستەی دەستپاكی: ملیارێك دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕێندرایەوە

دەستەی دەستپاكی گەڕاندنەوەی ملیارێك دیناری دیكە بۆ خەزێنەی دەوڵەت و دەستگیركردنی سێ تۆمەتبار كە یەكێكیان بەڕێوەبەری گشتییە رادەگەیەنێت.

دەستەی دەستپاكی رایگەیاند، دەستەكەیان توانیویەتی ئەو بڕە پارەیە بۆ وەزارەتی بازرگانی/ سندوقی پاڵپشتیی هەناردە لە بانكێكی ئەهلییەوە بگەڕێنێتەوە بەپێی چەكی ژمارە (0018732) كە لە بانكی رەشید لە 2024/7/11 دەرچووە.

روونیشیكردەوە، “كۆی ئەو بڕە پارەیەی لەم دۆسیەیەدا گەڕێندراوەتەوە گەیشتووەتە 22 ملیار دینار”.

سندوقی پاڵپشتیی هەناردە پێشتر بڕی 69 ملیار دیناری لە “بانكی موتەحید بۆ وەبەرهێنان” بەپێچەوانەی رێنماییەكانی بانكی ناوەندی داناوە و، دوای داواكردنی بڕە پارە لە بانكەكە دەركەوتووە پارەیان لەبەردەست نییە، بەهۆی ئەوەی بەرپرسانی بانكەكە وەبەرهێنانیان پێوەكردووە، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی دەستەكەدا هاتووە.

روونیشیكردەوە، رێوشوێنەكانی دەستە بووەتەهۆی دەستبەسەركردنی بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی فەرمانگەی سندوقی پاڵپشتیی هەناردە سەر بە وەزارەتی بازرگانی و دوو تۆمەتباری دیكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارانی کەرکوکی یەکێتی: دەمپیسێکی کوڕە جاش دەیەوێت دەریایەک لە شکۆ بە وشە بۆگەنەکانی پیس بکات

پەرلەمانتارانی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیامێکی هاوبەشیان لەژێر ناونیشانی ‘بۆ کوڕە جاشێک’، بڵاوکردەوە و…
زیاتر ببینە

رێباز حەملان: حکومەتی هەرێم مانگانە پێویستی بە 160 ملیار دینارە بۆئەوەی خۆی بەڕێوەببات

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم ئەگەر هیچ خەرجییەکیشی نەبێت، مانگانە پێویستی بە 160 ملیار دینارە…
Total
0
Share