زانیاریی نوێ لەبارەی خشتەی مووچە راگەیەندرا

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم بخرێتە سەر لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراقَ خشتەی مووچەی مانگی پێنج رادەگەیەنرێت و بانكەكان پارەداردەكرێن.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، وەزارەتی دارایی عێراق پارەكە بنێرێت لە ماوەی سێ بۆ چوار رۆژدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەدرێت.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە دەستیان بە خەرجكردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كردووە.

هاوكات دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیاری ناردنی مووچە دراوە و پارەكە دەنێردرێت، ئەوەی گرنگە ئەو گرفتانەی هەبوون چارەسەركراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لە دامەزراوەی ڤیم بەشدارییانكرد لە رێورەسمی ماڵئاوایی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دامەزراوەی ڤیم بەشداریكرد لە رێورەسمی ماڵئاوایی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی…
Total
0
Share