ئاسۆ مامەند: جەخت لە پاراستنی ئاسایش و ئۆقرەیی بۆ دانیشتوانی کەرکوک دەکەینەوە

ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری رێکخستنەکانی کەرکوک و سەڵاحەدینی یەکێتی رایگەیاند، جەخت لە پاراستنی ئاسایش و ئۆقرەیی بۆ دانیشتووانی کەرکوک و داوایشیکرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی رێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکوک هیچ ئاهەنگێک سازنەکرێت.

ئاسۆ مامەند لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دەرچوواندنی مەرسومی کۆماریی لە لایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە بۆ رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ خزمەتکردنی پارێزگای کەرکوک، وێرای پیرۆزباییمان لەو هەنگاوە لەپێناو تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانی تر بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی پارێزگای کەرکوک، هیوادارین هاوڵاتییانی کەرکوک هیچ جۆرە ئاهەنگێکی جەماوەری ساز نەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، جەخت لەسەر پاراستنی ئاسایش و ئۆقرەیی بۆ دانیشتووانی کەرکوک دەکەینەوە و بەهیوای چەسپاندنی شەراکەتی راستەقینەی هەموو پێکهاتە و نەتەوەکانی کەرکوک لە حکومەتی خۆجێی پارێزگای کەرکوکدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی پرسی هەناردەکردنی نەوت کۆدەبێتەوە. د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share