کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن لە چێشتخانەیەک دەستگیرکرا

به‌تۆمه‌تی‌ دزیكردن له‌ چێشتخانه‌یه‌ك‌ و دزینی‌ بڕێك پاره‌ و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی‌ جۆراوجۆر، مەفرەزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك سكاڵای‌ یاسایی تۆماركرد بەوەی دزی‌ له ‌چێشتخانه‌كه‌ی‌ كراوه ‌و بڕی‌ چوار ملیۆن‌ و 800 هه‌زار دینار و كۆمپیوته‌رێك ‌و ماتۆڕی‌ ئاو و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی‌ دیکەی لێدزراوه‌، دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد، دوای‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان، توانرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مەفرەزەكانی نووسینگەی رۆژئاوای‌ به‌شی‌ پۆلیسی نەهێشتنی تاوانه‌وه‌ بدۆزرێته‌وه‌ و ده‌ستگیربكرێت.

ئاشکراشیکرد، له ئێستادا تۆمه‌تبار (س، ع، ع) له‌دایكبووی‌ 1976 به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 443 له‌ یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ راگیراوه‌، تۆمه‌تبار پێشینەی تاوانی دزیکردنی هەیە و له‌ چه‌ند بنكه‌یه‌كی‌ تری‌ پۆلیس داواکراوە.

بابەتی پێشتر

بریکاری وەزارەتی کارەبا: کاردەکەین بۆ زیادکردنی کارەبای نیشتمانی بۆ 24 کاتژمێر

بابەتی دواتر

د. نەرمین مەعروف: تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەغداد پارەی مووچە بۆ هەرێم دەنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share