هاتوچۆی سلێمانی روونکردنەوە دەدات

هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی تۆمارکردنی چەند جۆرێکی ئۆتۆمبێلەوە روونکردنەوە دەدات.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بوونەتەوە دەربارەی لیژنەی هاوبەشی (بەڕاد) بۆ پێداچوونەوە بەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراون و کاریان بۆنەکراوە، ئاگادارتان دەکەین کە ئەو لیژنە هاوبەشەی هەموو  هەفتەیەک رۆژانی چوارشەممان کۆدەبنەوە لە هاتوچۆی سلێمانی ئەوە تایبەتن بەو ئۆتۆمبێلانەی کە تۆمارکراون و ژمارەی سلێمانییان بەستووە و ئێستا کێشە لە حەفری ژمارەی شاصی و پلێتی ناودەرگاو سەر داشبۆردی هەیە، یاخود پێویست دەکات شیعاریان بۆبکرێت”.

هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، “هەروەها لیژنەی باڵامان هەیە کە ئەوانیش تایبەتن بە کۆمەڵێک لەو کێشانەی کە ئۆتۆمبێلە ژمارە کاتییەکان پێش تۆمارکردن پێویستیان بە شیعارکردن دەبێت، بۆیە هیچ کام لەم لیژنانە ئەو ئۆتۆمبێلانە ناگرێتەوە کە مەرجەکانی  رێنمایی ژمارە سێی ساڵی 2023 یان تیادا نییە و داخڵبوون”

باس لە ئەوەش دەکات، “ئەو ئۆتۆمبێلانەی لێدراوییان هەیەو بڕینەوەی شاصی و توکمەی شانەکان و ژێر ئاوکەوتوویان هەیە یان سوتاون لەم کاتەدا کاریان بۆناکرێت، ئێستا لە چاوەڕوانی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆداین بۆئەوەی لیژنەی تایبەتیان بۆ پێکبهێنرێت بە کارکردن یان کارنەکردن بۆیان”.

بابەتی پێشتر

پزیشکێکی ددان: لەدوای بەکارهێنانی دەرمانی ددان ئاو بە دەمتدا مەکە

بابەتی دواتر

ئاگادارییەک لە ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share