چین گەورەترین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بارهەڵگری خۆی تاقیدەکاتەوە

چین گەورەترین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بارهەڵگری خۆی خستە بازاڕەوە.

فڕۆکەکە بۆ بەکارهێنانی مەدەنی دروستکراوە و هەموو شتێک تەنانەت ژەمە ئامادەکراوەکانیش بۆ مرۆڤ دەگوازێتەوە.

میدیاکانی چین پشتبەستوو بە داتاکانی کۆمپانیای  سیتچوان، رایگەیاندووە، فڕۆکە دووبزوێنەرەکە بە بارێکی سوودبەخشەوە کە کێشی دوو تۆن بووە، دوێنێ یەکشەممە گەشتێکی 20 خولەکیی لە هەرێمی سیتچوانی باشووری رۆژئاوای چین ئەنجامداوە.

حکومەتی چین بە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی مەدەنی دەیەوێت ئەو ئابورییە دروستبکات کە بە ئابوریی فڕۆکەوانی ناسراوە، چونکە دەسەڵاتداران و شارەزایانی بوارەکە پێشبینیدەکەن بەهای کەرتی فڕۆکەوانی تاوەکو ساڵی 2030 بگاتە نزیکەی 279 ملیار دۆلار کە دەکاتە چوار هێندەی بەهاکەی لە ساڵی 2023 دا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری OpenAI: بەکارهێنانی وشەی “سوپاس” لە ChatGPT ساڵانە ملیۆنان دۆلاری تێدەچێت

سام ئاڵتمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Open AI رایدەگەیەنێت، بەکارهێنانی دەستەواژەی وەک “تکایە” و “سوپاس” لەکاتی قسەکردن لەگەڵ ChatGPT،…
زیاتر ببینە

سوریا درێژکردنەوەی مۆڵەتی بەکارهێنانی دەروازەیەکی سنووری لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە راگەیاند

حکومەتی سوریا مۆڵەتی بەکارهێنانی دەروازەیەکەی گەورەی بۆ ماوەی شەش مانگ درێژکردەوە کە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هێنانی هاوکاری بۆ ناوچەی…
Total
0
Share