سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دوای مسۆگەركردنی پارێزگاری كەركوك بۆ كورد گەڕایەوە سلێمانی

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێشوازییان لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد دوای ئەو سەركەوتنە گەورەیەی كورد و یەكێتی لە وەرگرتنەوەی پارێزگاری كەركوك بەدەستیانهێنا.

لەمیانی پێشوازییەكەدا، سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی سەرۆكی یەكێتی كرا كە سەرباری ململانێ و بەربەستەكانی ماوەی رابردوو، توانی بە هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەكانی خۆی ئەم پرسە نیشتمانییە لە بەرژەوەندیی كورد، تەبایی و پێكەوەژیانی كەركوك كۆتایی پێبهێنێت.

لە بەرامبەردا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاسی ئامادەبووانی كرد و رایگەیاند، “ئەم هەنگاوە مێژووییە سەركەوتنی ئیرادەی كەركوكییەكان بوو و ئیدارەی نوێی پارێزگاكەش بێگومان رەنگدانەوەی ئیرادەی ئەوان دەبێت”.

وتیشی، “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان درێژە بە سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال دەدات، دوور لە جیاوازیی نەتەوەیی و ئایینی، خزمەتی هەموولایەك دەكات و هەوڵەكانی لەپێناو خزمەتی گشتی و یەكڕیزیی نێوان هێز و لایەنەكاندا دەبێت”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کۆچی عێراق: 1.2 ملیار دینار دراوە بە 300 خێزانی شنگال کە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێك لەبارەی مووچەوە بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مستەفا كازمی لە هەولێرە

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی شاندێكی سەربازی هاتووە و ڕووبەڕووبوونەوەی داعش…
Total
0
Share