شارەوانیی سلێمانی: ئەمڕۆ ئەندەرپاسی فاروق بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا ئەندەرپاسی فاروق بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، ”ئێوارەی ئەمڕۆ کە دەکاتە 11ی ئابی 2024 لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا پڕۆژەی ئەندەرپاسی فاروق، لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە”.

ئەوەشخراووەتەڕوو، ”ئەندەرپاسەکە بە یەکێك لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی سلێمانی دادەنرێت، هۆکارێك دەبێت بۆ ئاسانکاریی هاتوچۆ و کەمکردنەوەی جەنجاڵی ئۆتۆمبێل، لە رێگایەوە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و گەڕەکەکانی سەیوان، ئازادی و مامەیارە بە گەڕەکەکانی ئیبراهیم ئەحمەد، کازیوە و قڕگە دەبەستێتەوە”.

دەشڵێت، ”کردنەوەی ئەم پڕۆژە گرنگە لە کاتێکدایە هەریەك لە پڕۆژەکانی شاڕێی پێشمەرگە (باخی بەختیاری) و پڕۆژەی یەکتربڕی ئارام لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا پاش کۆتاییهاتنی کارەکانی بەڕووی شۆفێراندا کرانەوە، بڕیاریشە لە داهاتوویەکی نزیکدا بەپێی ئەو بەرنامەیەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی جێبەجێی دەکات چەند پڕۆژەیەکی دیکەی گرنگ کۆتایی بەکارەکانیان دێت و دەخرێنە خزمەت هاوڵاتییانەوە”.

بابەتی پێشتر

بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی 149 هەزار و 750 دینارە

بابەتی دواتر

مەکتەبی سیاسیی یەكێتی: لەمڕۆوە پارێزگای کەرکوک پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share