سبەی خشتەی موچە بڵاودەكرێتەوە

پارە ژماردن لە نوسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی نێو ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتوون، بڕیارە سبەی پێنجشەممە 14ی كانونی دووەم خشتەی موچە بڵاوبكرێتەوە.

ئەو سەرچاوەیەی ئەنجومەنی وەزیران ئەوەشی ئاشكراكرد، لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە كە دەكاتە 17ی كانونی دووەم، دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە 11ی كانونی دووەم، تۆڕی میدیایی ئێستا زانیبووی، ئەو موچەیەی دابەش دەكرێت موچەی مانگی 11 (تشرینی دووەم)ی ساڵی 2020ە و بە لێبڕینی 21% دابەشدەكرێت.

پێشتر وەزارەتی دارایی داوای لە گەنجینەكان كردبوو، لیستی موچەی مانگەكانی 11، 12ی ساڵی 2020 و 1ی ساڵی 2021 ئامادە بكەن.

بابەتی پێشتر

"گەنمی ناوخۆ بە كەڵك نایەت".. "ئێستا" هۆكاری سەرەكیی گرانبوونی نان ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

هەڵبژاردەی ئەمریکا لە مۆندیالی تۆپی دەست کشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share