رێبوار تەها بە پارێزگاری نوێی كەركوك هەڵبژێردرا

رێبوار تەها بە پارێزگاری نوێی كەركوك هەڵبژێردرا

لە كۆبوونەوەی ئەمشەوی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە هۆتێل رەشیدی بەغداد، رێبوار تەها وەك پارێزگاری نوێی كەركوك و محەمەد حافز بە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا لە هاوپەیمانیی عەرەبی هەڵبژێردران.

بەپێی زانیاریەكان، پێنج ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی، سێ ئەندامی هاوپەیمانیی عەرەبی و ئەندامەكەی بابیلۆن (مەسیحیەكان) بەشداربوون و رێبوار تەها لە پشكی یەكێتی وەك پارێزگاری كەركوك هەڵبژێردرا و محەمەد حافز بەسەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵبژێردا.

لە پەیامێكیدا پیرۆزبایی لە هاوڵاتییانی شاری كەركوك كرد و رایگەیاند، خزمەتی سەرجەم پێكهاتەكانی شارەكە دەكرێت بەبێ جیاوازی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەکر: کردنەوەی لقی هەر بانکێک بە یاساکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقەوە پەیوەستە

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، “کردنەوەی لقی هەر بانکێک بە یاساکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقەوە پەیوەستە”. هەڤاڵ ئەبوبەکر،…
Total
0
Share