روونكردنەوە لەبارەی نرخی گەشتی عومرە دەدرێت

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، گەشتی عومرە دەستیپێكردووەتەوە و بۆ نرخەكەشی لەسەر شێوازی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان دەگۆڕێت و بەردەوام چاودێریی كۆمپانیاكان دەكرێت لە شێوازی گەیاندنی خزمەتگوزارییەكانیان بە هاوڵاتییان.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، گەشتی عومرە دەستیپێكردووەتەوە و سەبارەت بە دیاریكردنی نرخەكەشی لە نێوان 800 بۆ 900 دۆلاردایە كە لەسەر شێوازی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان دەگۆڕدرێت و نرخەكەی هاوشێوەی ساڵی رابردووە و هاوڵاتییان سەرپشكن لە هەڵبژاردنی خزمەتگوزاریی و نرخەكەی كە لەلایەن كۆمپانیاكانەوە پێشكەشدەكرێت.

وتیشی، “بەرێگای وشكانی نرخەكەی هەرزانترە و وەزارەت چاودێریی شێوازی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانیان دەكات و دەبێت بەو شێوازەی كە پێشتر رایانگەیاندووە خزمەتی هاوڵاتییان بكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکاری باڵای بەرگریی بەریتانیا بۆ وەزیری پێشمەرگە: لە سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی هاوکارتان دەبین

بەریتانیا لە پشتگیریکردنی پرۆسەی چاکسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت. وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 12ی کانونی یەکەمی…
Total
0
Share