لەبارەی پڕكردنەوەی فۆڕم بۆ پێدانی زەوی زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان رایدەگەیەنێت، ئەو مامۆستایانەی كە مۆڵەتی بێمووچەن دەتوانن فۆڕمەكە پڕبكانەوە و بۆ ئەوەش سەردانی ناوەندەكانی خوێندن یاخود پەروەردەی سنوورەكەیان دەكەن و رێنماییان پێدەدرێت.

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تائێستا وادەیەك بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمەكان دیارینەكراوە، بەڵام لە پەروەردەكانەوە دەستدەكرێت بە وەرگرتنەوەی فۆڕمەكان بەو پێیەی ژمارەكە زۆرە و كاتی دەوێت.
وتیشی، “ئەو مامۆستایانەی مۆڵەتی بێمووچەن دەتوانن فۆڕم پڕبكەنەوە و سەردانی ناوەندەكانی خوێندن دەكەن یاخود پەروەردەی سنوورەكەیان و رێنماییان پێدەدرێت”.
ئاشكراشیكرد، ئەو مامۆستایانەی گەشتی دەرەوەی وڵاتیان كردووە یاخود مۆڵەتی خوێندنیان هەیە دەتوانن فۆڕم پڕبكەنەوە بەو مەرجەی مۆڵەتیان هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵمەتێك بۆ لابردنی زیادەڕۆییەكان لە هەردوو گەڕەكی حاجیاوا و وڵوبە ئەنجامدرا

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی بۆ لابردنی زیادەڕۆییەكانی سەر شۆستە و شەقامەكان لە چەند گەڕەكێك دەستپێكرد. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی…
Total
0
Share