سەركردەی باندێكی سكۆتلەندی لە سلێمانی دەستگیردەكرێت

سەرتیپ عوسمان

ڕۆژنامەیەكی سكۆتلەندی ئاشكرایدەكات، هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان كەسێكی نێو باندێكی دزەپێكردنیان دەستگیركردووە كە بەر لە چەند مانگێك لە ڕوداوێكی تەقەكردن ڕزگاری بووە و دواتر ڕوویكردوەتە سلێمانی بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكەی لەگەڵ كەسی بەرپرس لە ڕوداوەكە.

ڕۆژنامەی (دەیلی ڕیكۆرد) ئەمڕۆ شەممە 10ی تشرینی یەكەم بڵاویكردەوە، كەسێك بەناوی (كامەران خزر) لە سلێمانی دەستگیركراوە بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەك لەكاتی هەوڵی بینینی كەسێك كە پێشتر خەڵكی بۆ كوشتنی لە سكۆتلەندا ڕاسپاردووە.

دەستگیركردنەكە مانگی ڕابردوو بووە و سێ كەسی تری هەڵگری ڕەگەزنامەی بەریتانی لەگەڵدا بووە.

بەپێی ڕۆژنامەكە (كامەران) لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ كەسی بەرپرس لە هەوڵی كوشتنەكەی و، ئەو كەسە داوای لێكردووە بگەڕێتەوە بۆ عێراق بۆ ئەوەی یەكجار و بۆ هەتایە كێشەكەیان كۆتایی پێبهێنن.

پاش گەڕانەوەی كامەران و هاوڕێیەكی بۆ هەرێمی كوردستان بۆ كۆبوونەوەكە و بەر لە ئەنجامدانی، هێزە ئەمنییەكان لەگەڵ هاوڕێكەی و دوو كەسی تر دەستگیریانكردوون.

https://twitter.com/Daily_Record/status/1314825514956337152
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا لەبارەی لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی کرێی کارەبا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، رۆژانی پشووش پارەی لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی کارەبا وەردەگیرێت. وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان…
Total
0
Share