سبەی کۆمسیۆن کارمەندەکانی سەر سندوقەکانی دەنگدان دیاریدەکات

سبەی وادەی ئەنجامدانی تیروپشکە بۆ دیاریکردنی کارمەندەکانی سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و وتەبێژی کۆمسیۆن پێشتر رایگەیاند 43 هەزار کارمەندیان دەوێت.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، سبەی 11ی ئابی 2024 لە هۆتێل ئەربیلی نێودەوڵەتی کاتژمێر 10ی بەیانی تیروپشک بۆ دیاریکردنی کارمەندانی سەر سندوقەکان ئەنجامدەدات.

بڕیارە لە 20 ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکەش کۆمسیۆن پێویستی بە 43 هەزار کارمەند هەیە.

ئەمڕۆ شەممە، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە هەولێر دووەم تیروپشكی بۆ پێدانی ژمارە بە لیست، هاوپەیمانی و كاندیدە سەربەخۆكانی بەشدار لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدا و لە تیروپشكی یەكەمی كۆمسیۆندا كە لە 8ی نیسانی رابردوو بەڕێوچوو، ژمارە بەو لیست، هاوپەیمانی و كاندیدانە درا كە ئەوكات ناوی خۆیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێشكەش كردبوو.

بابەتی پێشتر

بەشداربوویەكی شەڕی مەخمور وردەكارییەكەی رووندەكاتەوە

بابەتی دواتر

شارۆچکەی مەخمور چۆن رزگارکرا؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share