بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر: تاوەکو ئەم بەروارە بایۆمەتری نەکەن مووچەکانتان رادەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر ئاگاداری وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکاتەوە لەماوەی 60 رۆژدا بایۆمەتری دروست نەکەن مووچەکانیان رادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری بنەماڵەی شەهیدان وئەنفالکراوانی سنووری هەولێردەکەینەوە، ئەوانەی وارسی شەهیدن و بایۆمەترییان نەکردووە، یاخود کۆدی بایۆمەترییان نەهێناوە، پێویستە لە بەرواری 11ی ئابی 2024 کە دەکاتە رۆژی یەکشەممەو رۆژانی دواتر، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان وئەنفالکراوانی هەولێر لە گەڕەکی (ئازادی) بکەن، بۆ ئەنجامدان و وەرگرتنی کۆدی بایۆمەتری.

باس لە ئەوەش دەکات، بۆ ئەومەبەستە پێویستە لەسەر هەر وارسێک (ناسنامەی شەهیدان و کارتی نیشتیمانی)ی پێبێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم پرۆسەیە بۆ ماوەی 60 رۆژ بەردەوامدەبێت، بەپێچەوانەوە ئەو وارسانەی بایۆمەترییان ئەنجامنەداوە مووچەکانیان رادەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج كەسی بە تۆمەتی ڕفاندنی دوو هاوڵاتی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق پێنج تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دوو هاوڵاتییان ڕفاندبوو لەبەرامبەر ئازادكردنیان داوای…
Total
0
Share