زانیاریی نوێ لەبارەی كاتی ناردنی مووچە ئاشكرادەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دیوانی چاودێریی دارایی كاری وردبیان تەواوكردووە و ئەوەی ماوەتەوە نووسراو بكرێت و هەفتەی داهاتوو پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە رەوانەبكرێت.

سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكدا رایگەیاند، پێشبینیمان دەكرد ئەم هەفتەیە بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بنێرێت، بەڵام بە بیانووی نەبوونی پارەی نەختینە ناردنی مووچە دواكەوت و هەر جارە بە بیانوویەك كێشە بۆ ناردنی مووچە دروستدەكرێت و بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق دەبێت بابەتی مووچە بە هیچ پرسێكی دیكەوە نەبەسترێتەوە، بەڵام هەر جارە بە بیانوویەك ناردنی مووچە دوادەخرێت.

راشیگەیاند، ئەو تێبینییانەی لە لیستی مووچە هەبوون چارەسەركراون و دیوانی چاودێریی دارایی كاری وردبیان تەواوكردووە و ئەوەی ماوەتەوە نووسراو بكرێت و دەبێت هەفتەی داهاتوو پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە رەوانەبكرێت.

بابەتی پێشتر

بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد پێنج کەس دەستگیرکران

بابەتی دواتر

چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی: لە کەیسی ئالان بێدەنگ نابین و پێویستە تاوانباران سزابدرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share