قائیمقامیەتی سلێمانی: لەم مانگەدا ژمارەی داخستنی شوێنکارەکان کەمیکردووە

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری کار و چالاکییەکانی سەرجەم لیژنەکانی بۆ مانگی تەمموز بڵاوکردەوە دەڵێت، ”ژمارەی سەردانەکان زیادیکردووە و داخستنی شوێنکارەکان کەمیکردووە”.

لە ئامارەکەی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە، ”لە مانگی تەمموزدا حەوت هەزار و 142 سەردان کراوە، لەکاتێکدا لە مانگی حوزەیراندا کەمتر لە حەوت هەزار سەردان کرابوو”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ”لە ئەنجامی ئەو سەردانانەدا 661 سەرپێچی تۆمارکراوە و 16 شوێنکار داخراون، لە کاتێکدا مانگی رابردوو 18 شوێن داخرابوون، هەروەها 44 تۆن و 406 کیلۆگرام خواردن و شمەکی خراپ و ماوەبەسەرچوو لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوبراون”.

سەبارەت بە بڕی سزا داراییەکانی ئەم مانگە لە ئامارەکەدا ئەوە روونکراوەتەوە، ”لە ئەنجامی ئەو بەدواداچوونانەدا بە بڕی 51 ملیۆن و 550 هەزار دینار سزای دارایی سەرپێچیکاران دراوە کە دەبێت بە بەشێک لە داهاتی گشتی”.

بابەتی پێشتر

سۆران عومەر: پارێزگاری بانکی ناوەندی پێی وتین کێشەی پارەی نەختینە بوونی نییە

بابەتی دواتر

بوومەلەرزەیەکی بەهێز باشووری ژاپۆنی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەشت رۆژ پشوو راگەیەندرا

پشووی سەری ساڵ راگەیەندرا و هەشت رۆژ دەوام رادەگیرێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشووەکانی سەری ساڵی نوێی دیاریكرد. فەرمانگەی…
Total
0
Share