بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران بڵاویکردەوە، دابەشکردنی ئاو لە سنووری ئیدارەکە دوادەکەوێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی خراپی کارەبا و کەمی ڤۆڵتییە لە وێستگەی سەرەکی رەواندز، ئەمڕۆ پرۆسەی دابەشکردنی ئاو دوادەکەوێت.
ساڵانە و لە وەرزی هاویندا کێشەی کەمی ئاوی خواردنەوە دروستدەبێت، کە بەشێكی هۆکارەکە بۆ خراپی و کەمی کارەبای نیشتمانی دەگەڕێتەوە و تا ئێستا نەتوانراوە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ بدۆزرێتەوە.