دانەغاز: ئاستی بەرهەمهێنانمان لە هەرێمی کوردستان 3% زیادیکردووە

کۆمپانیای دانەغازی ئیماڕاتی، كە گەورەترین كۆمپانیای بەرهەمهێنانی غازی سرووشتییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاویکردەوە، لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا رێژەی قازانجی 3% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 34 ملیۆن دۆلار و دەشڵێت، “لەو ماوەیەدا ئاستی بەرهەمهێنانمان لە کێڵگە غازییەکانی هەرێمی کوردستان بە رێژەی 37 هەزار و 600 بەرمیلی رۆژانە بووە”.

بە گوێرەی راگەیەندراوی کۆمپانیاکە، بەرزبوونەوەی ئاستی قازانجی کۆمپانیاکە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی قازانجی نیوەی یەکەمی ئەمساڵ کە لە چارەکەی یەکەمدا رێژەی قازانج کەمی کردبوو.

هەر بە گوێرەی راپۆرتی بڵاوکراوەی کۆمپانیا، قازانجی دارایی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی کۆمپانیا 72 ملیۆن دۆلار بووە.

ریچارد هاڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دانە غاز رایگەیاندووە، سوپاس بۆ میکانیزمی نوێی پارەدان لە حکومەتی هەرێمەوە، ئێستا دەتوانین پارەکانی خۆمان وەربگرین لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2023وە.

بابەتی پێشتر

دوو کەشتیوانی ئەمریکی لە بۆشایی ئاسماندا گیریان خواردووە

بابەتی دواتر

ژمارەیەک لە بریندارانی هێرشەکەی عەین ئەسەد رەوانەی قەتەر کران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 11ی کانونی دووەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، بەراورد بە نرخی پێشووی، دۆلار…
Total
0
Share