بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 150 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕِی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 149 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بە بڕوای بەشێك لە پسپۆڕانی بواری ئابوری، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەهۆی راگرتنی بەشێك لە حەواڵە دەرەكییەكانەوەیە و لەهەمانكاتدا خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە چەند رۆژێك كەمكراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

كێشەیەكی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەردەكرێت

بابەتی دواتر

پارتی ئامادەنییە لەسەر پارێزگاری كەركوك لەگەڵ یەكێتی رێكبكەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share