ژمارەی کرێکارانی بیانیی رێگەپێدراو لە عێراق گەیشتووەتە 51 هەزار کرێکار

بەپێی راپۆرتێک ژمارەی کرێکارانی بیانیی کە بەشێوەی رەسمی هاتوونەتە عێراق گەیشتووەتە 51 هەزار کرێکار و جگە لەوەی ئەو کرێکارە بیانییانەی بە شێوەی نارەسمی داخڵی عێراق بوون چەند هێندەیی ئەو ژمارەیەیە.

بەپێی راپۆرتێکی عێراقی، ئەو ژمارە کرێکارەی بە شێوەی رەسمی و بەپێی رێککارە یاساییەکان هاتوونەتە عێراق لە ئاستی پێویستی بازاڕی کاردان و هیچ کێشەیەکیان نییە.

ئاشکراشیکرد، ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاری بیانیی بە تایبەت کرێکاری سووری بە شێوەی نایاسایی و لە رێگای هەرێمی کوردستانەوە هاتوونەتە عێراق کە ژمارەیان سەدان هەزار کرێکارە.

هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، دەرفەتی تا 1 ی ئەیلولمان داوە بەو خاوەن کارانەی کرێکاری بیانیی نایاساییان لایە کە چارەسەری ئەو کێشەیە بکەن بە پێچەوانەوە رووبەڕووی رێکاریی یاسایی دەبنەوە هەر وەک لە رابردوودا چەندین کۆمپانیا بەو هۆکارە سزادراون.

بابەتی پێشتر

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ 17 کەس لە سودان گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

کاتی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین بۆ عێراق راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share