وەزیری بەرگریی ئەمریکا: هەڵە مەکەن، لە هیچ هێرشێک بۆ سەر هێزەکانمان خۆشنابین

لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هیچ هێرشێک بۆ سەر هێزەکانی خۆشنابێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی 5ی8ی2024 هێرشێک کرایە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکی، عەین ئەسەد لە شاری ئەنبار و حەوت ئەمریکی بەهۆیەوە بیرنداربوون.

هێرشەکەی رۆژی دووشەممە، سێهەم هێرشە لەماوەی کەمتر لە مانگێکە کە بنکە سەریازییەکە بەئامانج بگرێت.

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە پێشتردا رایگەیاند، هێرشەکە بووەتە هۆی برینداربوونی پێنج سەرباز و دوو بەڵێندەری ئەمریکی و تەندرووستییان جێگیرە.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەك: زۆر بیركردنەوە ئازار بە مێشك دەگەیەنێت

بابەتی دواتر

زنجیرەیەک بومەلەرزە تورکیایان هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share