ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر یاسایەكی پەیوەست بە زەیتوون دەنگیدا

ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدانی لەسەر هەمواری یاسایەك دواخست و دەنگی لەسەر دوو یاسای دیكەدا كە یەكێكیان پەیوەستە بە زەیتوونەوە.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ دانیشتنێكی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و بەپێی فەرمانگەی میدیایی، تیایدا دەنگیدا لەسەر پرۆژەیاسای بەشداربوونی كۆماری عێراق لە رێككەوتنی نێودەوڵەتیی زەیتی زەیتوون و زەیتوونی خواردن كە لە ساڵی 2015دا دەرچووە.

ئامانجی رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكە بریتییە لە یەكخستنی پێوەر و توێژینەوەكانی پەیوەست بە تایبەتمەندیی فیزیكی و كیمیایی زەیتوون و زەیتەكەی و، زیادكردنی چاندنی زەیتوون و تەكنەلۆجیای پەیوەست بە زەیتی زەیتوون.

هەروەها ئامانجێكی دیكەی پشتیوانیكردنی رۆڵی ئەنجومەنی نێودەوڵەتیی زەیتوون-ە وەك ناوەندێكی جیهانی بۆ تۆماركردنی بەڵگە و زانیارییەكان سەبارەت بە درەختی زەیتوون و هاندانی خواردنی بەرهەمەكانی.

لە بەشێكی دیكەی دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەراندا دەنگدرا لەسەر پرۆژە یاسای تۆماری لەدایكبوون و مردن، دەنگدانیش لەسەر پرۆژەی هەمواری یەكەمی یاسای بنەماكانی هاوتاكردنی بڕوانامە و پلە زانستییە عەرەبی و بیانییەكان ژمارە (20)ی ساڵی 2020 دواخرا.

دانیشتنەكە بە سەرۆكایەتیی موحسین مەندەلاوی و بە ئامادەبوونی 194 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو.

بابەتی پێشتر

گەنجێك لەكاتی مەلەكردندا لە زێی گەورە خنكا

بابەتی دواتر

عێراق.. تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە دەیویست زیاتر لە 10 ملیۆن دیناری ساختە ساغبکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share