سبەینێ هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی تەمموز بەسەر لیوا هاوبەشەکاندا دابەشدەکرێت

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی تەمموز بەسەر لیوا هاوبەشەکاندا دابەشبکرێت.

بەپێی زانیارییەکان، سبەینێ چوارشەممە هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی تەمموز کە بڕەکەی 432 هەزار دینارە بۆ هەر پلەدار و پێشمەرگە و ئەفسەرێکی لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکان، فەرماندەیی پشتیوانیی دوو کە لە مانگەکانی رابردوودا بێبەشبوون لە هاوکارییەکە لەم مانگەوە هاوکارییەکە وەردەگرن.

هاوکات سەرجەم ئەو لیوا و فەوجانەی دیکە کە بێبەشبوون لەم هاوکارییە کێشەکەیان چارەسەر کراوە و لە مانگی داهاتووەوە هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهمەن عەبدوڵا: لە كامێرای پۆینت تو پۆینتدا كەمتر لە خێرایی دیاریكراو شۆفێری بكرێت بە سەرپێچی تۆمارناكرێت

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی تۆماركردنی سزا لە كامێرای پۆینت تو پۆینت دەدات و جەختیشدەكاتەوە شۆفێران پابەندی…
Total
0
Share