وەزارەتی ناوخۆ کارئاسانیی بۆ بیانییەکان دەکات

وەزارەتی ناوخۆ

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە مەبەستى هاوکاریکردنى ئەو بیانیانەى بە ڕەسمی و لە ڕێى ڤیزەوە هاتوونەتە هەرێمى کوردستان و بە هەر هۆکارێک نەیانتوانیوە ڤیزەکانیان درێژ بکەنەوە، یان نەیانکردۆتە نشینگە، نشینگەیان هەبووە و بەسەر چووە، بەپێى ئەو دەسەڵاتەى پێمان دراوە لە یاساى وەزارەتى ناوخۆ ژمارە (6ـى ساڵى 2009).

بڕیارماندا بە:

یەکەم: ئەوانەى دەیانەوێ لە کوردستان بمێننەوە و نشینگەى نوێ دەربکەن یان کارتى نشینگەیان نوێ بکەنەوە، پێویستە لەماوەى 90 ڕۆژى کارکردن سەردانى یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى نشینگە بکەن و تەنیا (25%)ى کۆى گشتى سزاکانى دواکەوتن کە لەڕێنمایی ژمارە (1ـى ساڵى 2021) هاتووە، لێیان وەردەگیرێت.

دووەم: ئەوانەى دەیانەوێ هەرێمى کوردستان بەجێبهێڵن و بگەڕێنەوە وڵاتى خۆیان بەهەمان شێوەى خاڵى یەکەم مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و مۆرى دەرچوون لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى نشینگە وەردەگرن.

وەزارەتی ناوخۆ هاوکات ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەم فەرمانە لەڕۆژى دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت و بۆماوەى 90 ڕۆژ بەرکاردەبێت لەدواى ماوەى دیاریکراو هەرجۆرە سەرپێچییەکى مانەوە بەپێى ڕێنمایی ژمارە (1ـى ساڵى 2021) مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن پابەندکرا بە دەستپێکردنەوەی رێکارەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی رایگەیاند، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن، کۆمسیۆنی پابەندکرد بە دەستپێکردنەوەی رێکارەکانی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان. تەلار…
Total
0
Share