محەمەد شیاع سودانی محەمەد تەمیم وەزیری پلاندانان و جێگری سەرۆک وەزیرانی راسپارد کە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک کۆببێتەوە و پرسی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی یەکلایی بکەنەوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، محەمەد شیاع سودانی محەمەد تەمیم کە وەزیری پلاندانانە و هاوکات جێگری سەرۆک وەزیرانە راسپاردووە ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆببێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکە بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی دابەشکردنی پۆستە ئیدارییەکانی شارەکەیە پێش ئەو وادەیەی کە دیاریکراوە کە 11 ی ئابە.
ئەمە لە کاتێکدایە، 11 ی ئاب دوا وادەیە بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک.