خەڵکی بەنگلادیش داوا لە کەسێک دەکەن وڵاتەکەیان بۆ بەڕێوەبەرێت

لەدوای ئەوەی لەژێر فشاری خۆپیشاندەراندا سەرۆک وەزیرانی بەنگلادیش وڵاتەکەی جێهێشت، خۆپیشاندەران داوا لە ئیشراف محەمەد خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ دەکەن وڵاتەکەیان بۆ بەڕێوەبەرێت.

ناهید ئیسلام کە سەرۆکی جوڵانەوەی خوێندکاران دژ بە جیاکارییە رایگەیاند، بڕیارمانداوە حکومەتێکی کاتی بە سەرۆکایەتی محەمەد یونس پێکبهێنین کە لای زۆرینەی خەڵکی وڵاتەکە پەسەندە و متمانەی پێدەکەین.

محەمەد یونس تەمەنی 84 ساڵانە، خاوەنی خەڵاتی نۆبڵە، لە رێگای پرۆژەی قەرزی بچووکەوە هەزاران کەسی لە هەژاری رزگارکردووە.

پێشتر رەخنەی ئەوەی لە دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی دەگرت کە تەنها بیر لە پارە دەکەنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی کوشندەی لە 12 ویلایەتدا راگەیاند

لە راگەیەندراوێکدا سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکانی ئەمریکا بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لیستریای لەیەک کاتدا لە 12 ویلایەت راگەیاند. سەنتەرەکە لە راگەیەندراوەکەیدا…
Total
0
Share