وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: نۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سلێمانی جێبەجێدەکرێن

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، رایدەگەیەنێت، “گوژمه‌ی ملیارێك و 148 ملیۆن دینار بۆ 9 پرۆژه‌ی سلێمانی خه‌رجده‌كرێت”.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەزارەتەکە له‌ چه‌ند فه‌رمانێكی وه‌زاری خۆیدا، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی چه‌ند گوژمه‌یه‌ك ده‌دات بۆ جێبه‌جێكردنی نۆ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ بواره‌كانی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ و تۆڕی ئاو و شه‌قام و چاككردنه‌وه‌ی شه‌قام له‌ سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی.

باس لە ئەوەش دەکات، به‌گوێره‌ی فه‌رمانه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئه‌و گوژمانه‌ له‌سه‌ر رێژه‌ی 15% و 17% و 100%ی داهاته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاو و سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانییه‌ و بۆ ئه‌م پرۆژانه‌ی خواره‌وه‌ بڕیاری خه‌رجكردنیان دراوه‌:

‌گوژمه‌ی 15،524،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی له‌ سنووری شاره‌وانیی سیته‌ك.

گوژمه‌ی 69،999،000 دينار بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی چاككردنی شه‌قامی سه‌ره‌كی له‌ سنووری شاره‌وانیی پێنجوێن.

گوژمه‌ی 429،390،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ قه‌ره‌تۆغان له‌ سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی.

گوژمه‌ی 10،166،000 دینار بۆ دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی خاڵخاڵان له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی.

گوژمه‌ی 59،700،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی چاككردنی قیری خراپبووی شه‌قامی سه‌ره‌كی له‌ پێنجوێن له‌ سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی پێنجوێن.

گوژمه‌ی 86،246،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی راكێشانی بۆریی ئاو له‌ گه‌ڕه‌كی كانی گۆمه‌ له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی سلێمانی.

گوژمه‌ی 29،458،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ قیرانه‌ی كه‌ تێكچوون‌ له‌ شه‌قامه‌كانی پیره‌مه‌گروون له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی.

گوژمه‌ی 15،380،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆ له‌ گه‌ڕه‌كی به‌ری ماڵان له‌ قه‌زای چوارتا له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی.

گوژمه‌ی 432،479،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی گوندی بابان له‌ سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی.

 

بابەتی پێشتر

ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی ده‌گمه‌ن گه‌ڕێندرانه‌وه‌ باوه‌شی سرووشت

بابەتی دواتر

هاوژینی عومەر سەید عەلی کۆچی دواییکرد و قوباد تاڵەبانی پەیامێکی ئاڕاستەکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share