وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پەرەسەندنی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرژەوەندیی هیچ کەسێک نییە، تەنها دەبێتە هۆی ناکۆکی زیاتر و توندوتیژی زیارتر، دەبێت ئەم تەوقە توندوتیژییەی دروستبووە بشکێندرێت.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، داوای ئاگربەست دەکەن، بەمەبەستی شکاندنی ئەو تەوقە توندوتیژییەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست درووستبووە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی، “ئێمە خەریکی دیپلۆماسییەکی چڕین، نزیکەی بە درێژایی چەندین کاتژمێری رابردوو، ویستومانە پەیامێکی سادە بنێرین کە هەموو لایەنەکان دەبێت خۆیان لە پەرەسەندن بەدووربگرن”.
ڕۆژی دووشەممە، ماسیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا لە رێگەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیەوە داوای لە هەندێک وڵات کردووە ئێران ئاگاداربکەنەوە کە پەرەسەندن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرژەوەندی ئەو نییە.