نافز ناوپردانی: پیسبوونی ژینگەی هەولێر بەهۆی پاڵاوگە نایاساییەكانەوەیە

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، پیسبوونی ژینگەی هەولێر بەهۆی پاڵاوگە نایاساییەكانەوەیە كە كەسانی دەست رۆیشتوو خاوەندارێتی دەكەن و چەند جارێك بڕیاری داخستنیان دراوە، بەڵام جێبەجێنەكراوە.

نافز ناوپردانی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە چەند ساڵی رابردوودا لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرەوە بڕیاری داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان دران، بەڵام جێبەجێنەكراون.

وتیشی، “پیسبوونی ژینگەی هەولێر بەهۆی پاڵاوگە نایاساییەكانەوەیە كە كەسانی دەست رۆیشتوو خاوەندارێتی دەكەن و ئەگەر رۆژانە سەیری دیمەنی شاری هەولێر بكەیت دەردەكەوێت كە ژینگەی شارەكە بەهۆی پاڵاوگە نایاساییەكانەوە پیسبووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای دژەتیرۆر دەستگیركردنی تاوانباری كوشتنی یەكەمەكەی كەركوك رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی دەزگای دژەتیرۆر دەستگیركردنی تاوانباری كوشتنی خوێندكارە یەكەمەكەی كەركوك رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای دژەتیرۆر – CTG رایگەیاند، دوای…
Total
0
Share