سەرۆک وەزیرانی بەنگلادیش دەستیلەکارکێشایەوە و هەڵات

شێخ حەسینە واجید سەرۆک وەزیرانی بەنگلادیش دەستی لەکارکێشایەوە و بەرەو هیندستان هەڵات.

ئاژانسی هەواڵی رەسمی بەنگلادیش بڵاویکردەوە، لەدوای ئەو خۆپیشاندان و گرژی و ئاڵۆزییەی چەند رۆژێکە وڵاتەکەی گرتووەتەوە، شێخ حەسینە واجید سەرۆک وەزیرانی بەنگلادیش دەستی لەکارکێشایەوە و هەڵات، هەزاران هاوڵاتییش هەڵیانکوتایە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی و دەستیان بەسەریداگرت.

شێخ حەسینە واجید، ماوەی 15 ساڵە سەرۆک وەزیرانە، ئەمەش ناڕەزایەتیی هاوڵاتییانی لێکەوتووەتەوە و داوایانکرد کە کورسییەکەی جێبهێڵێت.

بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەی وڵاتەکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە 300 کەس کوژراون.

بابەتی پێشتر

بڕیارێک بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دەرچوو کە هەڵگری تابلۆی دەرەوەی هەرێمن

بابەتی دواتر

گواستنەوەی کارتی زانیاری لەسەرجەم ناوچەکانی دەرەوە و ناوەوەی ھەرێمی کوردستان راگیراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share