پێشبینیکارێک: جەنگی سێیەمی جیهان هەڵدەگیرسێت

فرۆكەی جەنگیی توركیا

ئەستێرەناس و پێشبینیکارێک رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا جەنگی سێیەمی جیهان هەڵدەگیرسێت.

کۆشال کۆمار کە ئەستێرەناس و پێشبینیکارێکی هیندییە و بە نۆسترادامۆسی نوێ ناویدەرکردووە، رایگەیاند، هەڵگیرسانی جەنگی سێیەمی جیهانی هێندەی نەماوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەستپێدەکات.

دەشڵێت، رۆژی 4 و 5 ی ئەم مانگە جیهان لە خراپترین دۆخیدا دەبێت و لە یەکێک لەو دوو رۆژەدا سەرەتای جەنگەکە دەستپێدەکات.

پێشتر ئەو پێشبینیکارە وتبووی، جەنگەکە لە 18 ی تەمموز هەڵدەگیرسێت، بەڵام پێشبینییەکەی نەهاتبووە دی.

ناوبراو ماوەیەک لەمەوبەر پێشبینی مردنی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانی کردبوو و پێشبینییەکەی هاتبووە دی.

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتاییهات

بابەتی دواتر

خواردنی تەواوکەری رۆنی ماسی سوودی نایابی هەیە بۆ بەساڵاچووان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 86 دۆلار و 63 سەنتە. بەپێی…
Total
0
Share