لە رووداوێکی هاتوچۆدا دایک و باوکێک گیانیان لەدەستدا و سێ منداڵەکەیان برینداربوون

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای خەلەکان –  دوکان دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیش برینداربوون.

سامان نادر، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە ژن و مێردێک بوون و لە ئۆتۆمبێلەکەیاندا سێ منداڵیان لەگەڵ بووە و ئەوان بریندارن و دۆخی تەندروستییان جێگیرە و لە نەخۆشخانەی خەلەکانن.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو خێزانە خەڵکی شاری دهۆکن و بەرەو شاری سلێمانی هاتوون و لە رێگاکە تووشی رووداوی هاتوچۆبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: پێش سێشەممە هەناردەی نەوت دەستپێبکات مووچە دەنێردرێت

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر تاوەکو پێش رۆژی سێشەممە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە، مووچەی مانگی شەش…
Total
0
Share