بەرمیلێک نەوتی برێنت 3.41%ی نرخەکەی لەدەستدا

نرخی نەوت دابەزیینی تۆمارکرد، دوای ئەوەی 3.41%ی نرخەکەی لە بازاڕەکانی جیهاندا لەدەستدا و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر بە 76.81 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساسیش لە بازاڕەکاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە و بەرامبەر بە 73.52 دۆلارە.

ئاشلی کێڵتی شرۆڤەکاری نەوت دەڵێت، “لاوازیی گەشەی ئابووری لە وڵاتانی خاوەن ئابووریی گەورەدا دەتوانێت خواست لەسەر نەوت بخنکێنێت سەرەڕای زیادبوونی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە رەنگە کاریگەری لەسەر دابینکردن هەبێت.

دابەزینی چالاکییەکانی بەرهەمهێنان لە چین نرخەکانی ڕێگری لێکرد، ئەمەش نیگەرانییەکانی زیادکرد سەبارەت بە گەشەی خواست دوای ئەوەی داتاکانی مانگی حوزەیران دەریانخست کە هاوردەکردن و چالاکیی پاڵاوگەکان لە چاو ساڵێک پێشتر کەمترە.

بە گوێرەی پێوەرەکان، لە ماوەی چوار هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 7% لەدەستداوە لە درێژترین ماوەی زیانەکانی هەفتانەی نەوتە لەمساڵدا.

داتاکانی LSEG Oil Research دەریدەخەن، هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئاسیا لە مانگی تەمموزدا بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی دوو ساڵدا دابەزیوە، ئەمەش بەهۆی لاوازی خواست لە چین و هیندستان بووە.

وەبەرهێنەرانی نەوت چاودێری پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن، کە ناوچەکە لە لێواری شەڕی سەرتاسەریدایە و هەڕەشەی پەکخستنی دابینکردنی نەوت دەکات.

بابەتی پێشتر

سەعدی ئەحمەد پیرە: هێزەکانی سەر بە پارتی بە نیوەی شەو خەڵکی شەنگالیان جێهێشت

بابەتی دواتر

ئاگرگرتنی تانكەرێكی غاز لە چەمچەماڵ كوژێندرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە: هەوڵی هەڵاتنی داعشییەكان پیلانی دەرەكی و بەتایبەت توركیا بوو‏

فەرماندەیەكی هەسەدە بوونی دەستی دەرەكی، بەتایبەت توركیا دووپاتدەكاتەوە لە ڕووداوەكانی حەسەكە، دەڵێت، نیازەكە هێنانەدەرەوەی سەرجەم چەكدارەكانی داعش بووە…
Total
0
Share