پەیامێك لە بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ساڵیادی جینۆسایدی كوردانی ئێزدیدا رایدەگەیەنێت، یەكێتی دەیەوێت دوور لە دروشم و تێكەڵكردنی ژیانی ئێزدییان بە ململانێ سیاسییەكان، كار بۆ پاراستنی مافەكانیان بكات.

دەقی پەیامەكەی:

جینۆسایدكردنی خوشك و برایانی ئێزدی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، تاوانێكی لەبیرنەكراو و ئازارێكی گەورەیە لەدڵی هەمووماندا. ئەمڕۆ بە دڵتەنگییەكی قووڵەوە یادی گیانلەدەستدان و بێسەروشوێنبوونی ئازیزانمان دەكەینەوە كە لەزێدی خۆیان بەتەنیا بەجێهێڵران.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەپەرۆشەوە هەوڵ بۆ ئاوەدانكردنەوەی شەنگال و گەڕانەوەی ئێزدییەكان بۆ زێدی رەسەنی خۆیان دەدات، هەروەها جەخت لە چڕكردنەوەی هەوڵەكان دەكاتەوە بۆ گەڕان بەدوای ئەوانەی تاوەكو ئێستا چارەنووسیان نادیارە و دەیەوێت دوور لە درووشم و تێكەڵكردنی ژیانی ئێزدییان بە ململانێ سیاسییەكان، كار بۆ پاراستنی مافەكانیان بكات و پارێزەری راستەقینەی ئەو پێكهاتە گرنگەی كوردستان بێت كە بەشێكی گرنگی فرەڕەنگیی كوردستان پێكدەهێنن و مێژوویەكی درێژیان لە قووڵكردنەوەی پێكەوەژیان و خەبات لەپێناو خاكەكەمان تۆماركردووە.

دروود بۆ رۆحی قوربانییانی ئێزدی و سەربەرزی بۆ كەسوكارە خۆشەویستەكەیان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share